
كوردستان له‌چاوه‌ڕوانی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانه كۆنه‌كاندا
خالد سلێمان
كوردستان, یان با بڵێین كوردستانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌كوێی به‌هاره‌كانی دنیای عه‌ره‌بدان, به‌شێوه‌یه‌كی تر به‌هاره عه‌ره‌بییه‌كان و كۆی گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا- به‌سه‌ربه‌خۆیی باشووری سودانه‌وه له‌ڕێگای شۆڕشی ریفیراندۆمه‌وه-, ده‌بنه تینێك بۆ جوڵاندنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری وه‌ستاوی كوردستان و پرسیاری سه‌ربه‌خۆیی؟ ئه‌مه پرسیاری دوای خوێندنه‌وه‌ی دوا كتێبـی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس ((ستران عه‌بدوڵڵا)) بوو كه له‌ڕۆژانی رابردوودا له‌ژێر ناونیشانی (كوردستان چاوه‌ڕێی تینه) بڵاو بۆوه.به‌ڵام له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و حیكایه‌ته سیاسی و مێژوویانه‌ی وا ده‌یانكاته بابه‌تی كتێبه‌كه‌ی, پرسیارێكی تری لای من دروستكرد‌و ده‌كرێ به‌یه‌كێك له‌بنه‌ماكانی سه‌ربه‌خۆبوونێكی تۆكمه ده‌ستنیشان بكرێت ئه‌وه‌یه, ئایا به‌هاره عه‌ره‌بیه‌كان ده‌بنه فاكته‌ری چاكسازییه‌كی سیاسی و ره‌سمكردنه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی له‌كوردستاندا.هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا مه‌به‌ست له‌هه‌رێمی كوردستانه‌و هه‌رێمه‌كانی تر له‌سیاقی جیاوازدا باسده‌كرێن, به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو هه‌رێمه‌كه‌ی ژێرده‌ستی توركیا‌و سوریا كه‌حاڵی حازر له‌جوڵه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ‌دا ده‌ژین.