القائمة الرئيسية<<
محرك البحث<<
أقسام الاخبار<<
أهم الاخبار<<
دیگۆل لەلای مەتەرێزەکانەوە بۆ لەسەرژمێریی کەرکوک دەترسن؟ برهم صالح يفتتح مستشفى الشهيد هيمن التعليمي في مدينة السليمانيةئەرکی قورس بۆ پیاوە رەشپێستەکە ما®وزارة شؤون الشهداء ستباشر بفتح المقابر الجماعية في حمرين ومعاريالذكرى الحادية والعشرون لرحيل..هلهولة للكرسي الصامد !الائتلاف الوطني يرشح رسميا الدكتور عادل عبدالمهدي لرئاسة الوزراءتفشي ظاهرة حمل السلاح في المجتمعچل دەف یادی زیرەک دەکەنەوەبۆ یەکەمجار وەک نەتەوەی کورد بەشدار®المسؤول الفاسد الفاسق السارق.. لا أرى لا أسمع لا أتكلمما هي المبررات الإرهابية لقتل..الرئيس طالباني يحث النواب على تحمل مسؤوليتهم الدستورية أمام الشعبلەبارەی نەوتەوە نەخۆشخانەی بێ پزیشک محكمة التمييز تعلن تبرئة وزير التجارة العراقي السابق من ته‌م الفسادمتى يعود بايدن وماذا يجلب معه في زيارته القادمة؟؟دەروازە /جەوھەر کرمانجالصغير: اليوم هو الموعد النهائي لإعلان مرشح الائتلاف الوطني لرئاسة الوزراء
إحصائيات<<
المتواجدون حالياً<<
موقع الشؤون الايزيدية » الأخبار » القسم الكوردي
ئاواتی به‌دینه‌هاتوو
ستران عه‌بدوڵڵا وه‌ك هه‌موو نه‌وجه‌وان و گه‌نجی هه‌شتاكان، منیش حه‌زم له‌ده‌نگی حه‌مه‌جه‌زا بوو، ئێستاش ،كه له چاو گه‌نجه بزێوه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌ڕووم نایه بڵێم گه‌نجم، هه‌روا حه‌زم لهدهنگێتی.
بۆ شارێكی ته‌عریبكراو گوێگرتن له‌گۆرانی شیلانه‌و كیژی كوردستان و به‌دزییه‌وه گوێگرتن له (خوشكه له‌یلاو كوردستانه كوردستانه) سهبوورییهكی گه‌وره بوو، ئه‌م حه‌زه بووه ئاواتی ئه‌وه‌ی رۆژێك بتوانم له‌گه‌ڵ كاكه حه‌مه‌دا بدوێم، نامه‌ی بۆ بنووسم، یان وێنه‌یه‌كی بۆ یادگاری له‌گه‌ڵدا بگرم.نازانم ئه‌و كاته‌تان له بیره هه‌ندێك هونه‌رمه‌ند كڵێشه‌ی نامه‌یه‌كیان ئاماده‌كردبوو كه له‌سه‌ره‌وه وێنه‌ی خۆیانء له‌ناوه‌رۆكیشدا سوپاسء سلاوكردن بوو بۆ دۆستان و خۆشه‌ویستانی ده‌نگء هونه‌ر، دیاربوو دۆستێكم نامه‌ی بۆ هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د جه‌زا نووسیبوو، نامه وه‌لامی هاته‌وه: چه‌ند وشه‌یه‌كی جوان و سوپاسگوزاری له‌گه‌ڵ ئیمزا‌و وێنه‌یه‌كی كاك محه‌مه‌د. وازم نه‌هێناو هه‌دادانم نه‌بوو تا ئه‌و دۆسته به ناچاریی نامه‌ی دۆستایه‌تی به‌دیاری دایه من، هه‌ر بۆ سه‌بووری ناوی رهفیقهكهم لابرد‌و ناوی خۆم له‌جێی دانا. ئیتر بوومه خاوه‌نی نامه‌ی هاتوو له كاكه حه‌مه‌وه. چه‌ند خۆش‌بوو به‌و ته‌مه‌نه‌وه نامه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ت پێبگات!دڵم ئاوی نه‌خوارده‌وه، ئاواتێكم مابوو كه وێنه‌كه بگرم، رێك له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكان بوو كه بیستم محه‌مه‌د جه‌زا دێته شایی و گۆڤه‌ندی دۆستێكی له‌كه‌ركوك، ده‌وروبه‌ری ماڵه كه‌ركوكی جمه‌ی ده‌هات له‌و ئۆگرانهی شه‌یدای دیداری هونه‌رمه‌ندی دڵخوازی خۆیان بوون، مه‌سافه‌ی نێوان ماڵی میوان و كۆلانهكهی ئێمه ته‌نها دوو كۆلان بوو، لێ به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نم بچووكه‌و برای نازداری سێ خوشكی له خۆم گه‌وره‌ترم نه‌یانهێشت بچمه ناو قه‌ره‌باڵغی شاییه‌وه.ئه‌و ئاواته‌م پێچایه‌وه، راپه‌ڕین هات كه ڕاپه‌ڕینی به‌دیهاتنی زۆر ئاوات بوو، رۆژی ئاواته‌كه‌ی منیش هات: رۆژێك له‌و رۆژگارانه‌ی له حكومه‌ت كارم ده‌كرد كاك محه‌مه‌د میوانی حكومه‌ت بوو، پێش دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تدا له په‌یوه‌ندییه‌كان به‌خێرهاتنمان كرد، هه‌له‌و هاتۆته ده‌ست كه ئاواتم به‌دی بێت: كاكه حه‌مه ده‌توانم رهسمێكت له‌گه‌ڵ بگرم؟ ئێستا‌و ئه‌وساش نازانم ئه‌و رهسمهم بۆ نه‌دیته‌وه؟ سووتا یان فه‌وتا، نازانم؟ ئه‌مڕۆ هه‌لێكی تر هه‌ڵكه‌وت كه له‌گه‌ڵ دۆستانی بنكه‌ی گه‌لاوێژدا سه‌ردانی (كاكی پێشمه‌رگه) بكه‌ینه‌وه، له ته‌ندروستی بپرسین و گوڵی هیواو ئاواتی چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ببه‌ین، هه‌ڵبه‌ت هه‌م هونه‌ردۆستان و هه‌میش هه‌موو ئۆگرانی ده‌نگی كاكه محه‌مه‌دو هه‌موو كه‌سێكی شه‌ره‌فمه‌ندی ئه‌م ولاته كه ڕێز له هونه‌رو له پێشمه‌رگه‌و كوردایه‌تی ده‌نێت، دوعای چاكبوونه‌وه‌ی زووتر بۆ كاكه محه‌مه‌د ده‌خوازێت، ئومێدی ئه‌وه ده‌كه‌ن زوو رابێته‌وه، زوو بێته‌وه كۆڕی هونه‌رو ئه‌فراندن له مه‌قام تا به‌سته، له سروود تا گۆرانی ئه‌وین و ژیانمان بۆ بڵێته‌وه.من ئاواتێكی تایبه‌تیشم هه‌ر له‌دڵدا ماوه: كاكه حهمهكهی جاران زوو چاكبێته‌وه، زوو به‌دیداری شادببمهوهو ده‌رفه‌ت له باربێت وێنه‌یه‌ك بۆ یادگاری بگرین.سا ئه‌و كاته بهههتوانی ئازادیساڕێژ ده‌بێ برینی نامورادی
Copyright© 2009 بإستخدام برنامج البوابة العربية 2.2