القائمة الرئيسية<<
محرك البحث<<
أقسام الاخبار<<
أهم الاخبار<<
دیگۆل لەلای مەتەرێزەکانەوە بۆ لەسەرژمێریی کەرکوک دەترسن؟ برهم صالح يفتتح مستشفى الشهيد هيمن التعليمي في مدينة السليمانيةئەرکی قورس بۆ پیاوە رەشپێستەکە ما®وزارة شؤون الشهداء ستباشر بفتح المقابر الجماعية في حمرين ومعاريالذكرى الحادية والعشرون لرحيل..هلهولة للكرسي الصامد !الائتلاف الوطني يرشح رسميا الدكتور عادل عبدالمهدي لرئاسة الوزراءتفشي ظاهرة حمل السلاح في المجتمعچل دەف یادی زیرەک دەکەنەوەبۆ یەکەمجار وەک نەتەوەی کورد بەشدار®المسؤول الفاسد الفاسق السارق.. لا أرى لا أسمع لا أتكلمما هي المبررات الإرهابية لقتل..الرئيس طالباني يحث النواب على تحمل مسؤوليتهم الدستورية أمام الشعبلەبارەی نەوتەوە نەخۆشخانەی بێ پزیشک محكمة التمييز تعلن تبرئة وزير التجارة العراقي السابق من ته‌م الفسادمتى يعود بايدن وماذا يجلب معه في زيارته القادمة؟؟دەروازە /جەوھەر کرمانجالصغير: اليوم هو الموعد النهائي لإعلان مرشح الائتلاف الوطني لرئاسة الوزراء
إحصائيات<<
المتواجدون حالياً<<
موقع الشؤون الايزيدية » الأخبار » القسم الكوردي
دزی و فزی!
سه‌لاحوددینی موهته‌دی وشه‌ی دزی و فزی باس له‌دزی و گه‌نده‌ڵی ناكا، به‌ڵكو مه‌به‌ست نهێنی كاری و شاردنه‌وه‌ی راستییه، منیش هه‌ر راست ئه‌و مانایهم مه‌به‌سته، چونكه ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ئاگر تێپه‌ڕ بوونه‌كه‌ی هۆتێل سۆما بدوێم.
من تووریست و (جیهانگه‌ڕ) نیم و ناڵێم هه‌موو دنیام دیوه‌و پشكنیوه، به‌لام سه‌رم له‌هه‌ندێك ولات هه‌ڵێناوه‌و هه‌رچه‌ند بڕێكی زۆر له‌ته‌مه‌نم له‌شاخ و كێوو ئه‌شكه‌وته‌كان بردۆته‌سه‌ر ئه‌مما ریشیشم له‌به‌ر هه‌تاو سپی نه‌كردووه! له‌قه‌ده‌ر خۆم خوێندنه‌وه‌شم هه‌بووه. له‌هه‌موو ئه‌و ماوه دوورودرێژو پڕ ههورازونشێوهدا نه‌مدیوه‌و نهم بیستووه چیرۆكی سووتانی هۆتێلێك هێنده پڕ بێ له‌نهێنی كاری و شاردنه‌وه، گێڕانه‌وه‌كه‌ی هێنده تێكه‌ڵ بێ له‌گه‌ڵ رهمزو راز. مه‌ته‌ڵێكه رۆژنامه‌و رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن و میدیا دایان هێناوه‌و چه‌ند ملیۆن خه‌ڵك خه‌ریكن هه‌ڵبده‌ن!!خاوه‌نی ئه‌م هۆتێله كێیه یا كێن؟ موههندیسهكانی كێن؟ چ ده‌زگایه‌ك ئیجازه‌ی دروستكرانی داوه‌و كام ده‌زگاش چاوهدێریكردووه؟ كه‌موكوڕی و هه‌ڵه‌ی تێدابووه یان نا؟ ئهگهربووه چییه‌و چۆنه‌و كێ به‌رپرسه؟ ئه‌م زانیارییه ساده‌و ساكارانه له‌ولاتانی پێشكه‌وتووی جیهان پێویستی به‌پرسیار نییه‌و كه‌سیش توانای شاردنه‌وه‌ی نییه. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێ ده‌ست بهدوگمهیهكابنێی له‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ماڵ یا ئۆفیسی خۆت، ئینته‌رنێت به‌هاسانی و خێرایی هه‌مووت ده‌خاته به‌رده‌ست و تۆش (تۆی نووسه‌رو په‌یامنێر) بێ ترس و خۆف و دوو دڵی ده‌یخه‌یه سه‌ر لاپه‌ڕه یا شاشه‌ی میدیاكه‌ی خۆت و منی خوێنه‌ریش خێرا ده‌یخوێنمه‌وه‌و بیریش له‌وه ناكه‌مه‌وه كه‌ئه‌م (میدیامهنه) چه‌ند ئازا‌و به‌جه‌رگ و خاوه‌ن زه‌میره! دوو نووسه‌رو په‌یامنێری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئه‌سراری نهێنی گفتوگۆكانی ریچارد نیكسۆن ره‌ئیس جمهوری ئه‌مریكایان بلاوكرده‌وه، قیامهتێكیان بهرپاكردو ره‌ئیس جمهوریان رووخاند‌و له‌باتی لێدان و هه‌ڕه‌شه‌و گرتن و كوشتن گه‌وره‌ترین خه‌لاتی رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكایان پێبه‌خشرا، به‌لام رۆژنامه‌نووسانی ئێمه نا‌وێرن ناوی خاوه‌ن و مودیرو موهه‌ندیسی هۆتێلێكی چكۆله له‌جاده‌ی سالم بلاوكهنهوه!ئه‌وه‌نده سه‌رپۆش و بالاپۆش كراوه كهتاقه زه‌رره‌یه‌ك له له‌شیان ناكه‌وێته به‌رچاوی نامهحرهمهوهو ناوه‌كانیشیان هێنده وشه‌ی ئهبجهدو ئهلف بای نامۆ‌و تهزاندراو، له‌توێی سه‌د په‌رده‌و په‌شته‌ماڵ شاردوونییه‌وه كه‌وه‌ك پیته‌كانی سه‌ره‌تای برێك ئایه‌تی قورئان مه‌گه‌ر هه‌ر زاتی باریته‌عالا هه‌ر خۆی بیزانێ!!ئه‌رێ به‌ڕاستی ئه‌م گشت نهێنی كاری و شاردنه‌وه‌و دزی و فزییه پێویسته؟ نه‌ك پێویست نییه، به‌ڵكو مومكنیش نییه، هه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌م نوكته گرنگه‌یه كه كار به‌ده‌ستان و سیاسه‌تمه‌داران و رۆژنامه‌نووسانی ئێمه له‌گوێی گادا نووستوون و هه‌ڕه‌ی له‌بڕه‌ی ناكه‌نه‌وه.حزب و حكومه‌ت و راگه‌یاندنی ئێمه هێشتا لهعهسری (بریژنیف)دا ده‌ژین و لایان وایه ئه‌گه‌ر هه‌واڵێك و رووداوێك لهجهریدهو میدیای ئه‌واندا بلاونهكرایهوه تازه كه‌س نایزانێ و نایبیستێ.ئه‌و براده‌رانه باوه‌ڕیان به‌و كراوه‌یی و دیموكراسییه‌ته نییه كه‌خۆیان به‌شداربوون له‌دانانی به‌ردی بناغه‌كه‌ی.دیموكراسی، دێوه‌كه‌ی ناو چراكه‌ی عه‌لائه‌دینه هه‌ر هێنده زه‌حمه‌ته تادێته ده‌رێ، كههاتهدهر تازه به‌ر حوكمی هیچ پادشا‌و خونكارێك نابێ و هێزی خۆی لهكۆمهڵگاو خه‌ڵك و خودی خۆییه‌وه وه‌رده‌گرێ. له‌سایه‌ی دیموكراسیدا ده‌یان و سه‌تان رادیۆ‌و رۆژنامه‌و سایت و ته‌له‌فیزیۆن و ته‌له‌فۆن و فاكس و ئیمێل ده‌كه‌ونه كار‌و هه‌موو نیشتمان و كۆمه‌ڵگا ده‌بنه دهراوێك و له‌شی ره‌ش و سپی به‌پانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ!بۆئه‌وه‌ی تۆ بتوانی ده‌نگ و باس و رووداوێك بشاریه‌وه پێویسته حوكمێكی وه‌ك هیتله‌ر وه‌ك ستالین وه‌ك سه‌دام و ده‌وڵه‌تانی دوور‌و دراوسێت هه‌بێ، به‌لام ناكرێ له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه‌ی دیموكرات و له‌به‌رچاوی سه‌تان جۆره میدیای گشتی و تایبه‌تیدا دزی و فزیهكانی هیتله‌رو ستالین و سه‌دام به‌ڕێوه‌به‌ریت.هه‌ر رۆژنامه‌یه‌ك ئه‌م حیكمه‌ته تێنهگاو سیاسه‌تی خۆشی له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه دانه‌ڕێژێ ته‌نیا خۆی و خاوه‌نه‌كه‌ی زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.لێره‌دا من رووی ده‌مم له‌كوردستانی نوێ-یه كهخۆشمدهوێ و خوێنهریشیم: كاتێك رووداوێك روودهداو ئێوه خۆی لێدهبوێرن یا سه‌ربه‌سته‌و نیوه‌چڵ باسی لێده‌كه‌ن ته‌نیا نه‌تیجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌خه‌ڵك خه‌به‌ره‌كه له‌ڕۆژنامه‌كانی دژ به‌ئێوه وه‌رده‌گرێ به‌سه‌ت لق و پۆپ و شاخ و باڵه‌وه. نه‌تانتوانیوه خه‌ڵك دوور راگرن له‌زانینی خه‌به‌ره‌كه، به‌لام یارمه‌تیتان داوه بهبلاوبوونهوهی شایعه و ده‌نگۆی بێ بنه‌ماو بهبنهماو خۆشتان دوورخستۆته‌وه له‌حورمه‌ت و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر. شێوه‌ی راگه‌یاندنی ده‌وره‌ی دیكتاتۆره‌كان، ئوسلوبی حكومه‌تی دیكتاتۆرهكانیشی ده‌وێ، له‌ده‌وره‌ی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگای كراوه‌و میدیای ئازاد‌و هه‌مه‌ڕه‌نگ و ههمهدهنگدا، راگه‌یاندنیش ده‌بێ فره‌چه‌شن و پلۆراڵ و ئازادبێ.ئه‌وه راست نییه كه‌ڕۆژنامه‌ی حزبی نابێ ره‌خنه له‌حزب و حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی بگرێ. ئه‌وه راست نییه كه‌ڕۆژنامه‌ی حزبی بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر خه‌به‌رێكی ئاسایی پرس به‌سه‌ركردایه‌تی خۆی بكا. نه ته‌نیا عه‌سری هیتله‌رو ستالین و سه‌دام كۆتایی پێهاتووه به‌ڵكو عه‌سری شاخ و دیسپلینی پێشمه‌رگایه‌تیش لهڕۆژنامهنووسیندا ته‌واوبووه. ئێمه ئێستا لهعهسری شار‌و دیموكراسیدا ده‌ژین.
Copyright© 2009 بإستخدام برنامج البوابة العربية 2.2