القائمة الرئيسية<<
محرك البحث<<
أقسام الاخبار<<
أهم الاخبار<<
دیگۆل لەلای مەتەرێزەکانەوە بۆ لەسەرژمێریی کەرکوک دەترسن؟ برهم صالح يفتتح مستشفى الشهيد هيمن التعليمي في مدينة السليمانيةئەرکی قورس بۆ پیاوە رەشپێستەکە ما®وزارة شؤون الشهداء ستباشر بفتح المقابر الجماعية في حمرين ومعاريالذكرى الحادية والعشرون لرحيل..هلهولة للكرسي الصامد !الائتلاف الوطني يرشح رسميا الدكتور عادل عبدالمهدي لرئاسة الوزراءتفشي ظاهرة حمل السلاح في المجتمعچل دەف یادی زیرەک دەکەنەوەبۆ یەکەمجار وەک نەتەوەی کورد بەشدار®المسؤول الفاسد الفاسق السارق.. لا أرى لا أسمع لا أتكلمما هي المبررات الإرهابية لقتل..الرئيس طالباني يحث النواب على تحمل مسؤوليتهم الدستورية أمام الشعبلەبارەی نەوتەوە نەخۆشخانەی بێ پزیشک محكمة التمييز تعلن تبرئة وزير التجارة العراقي السابق من ته‌م الفسادمتى يعود بايدن وماذا يجلب معه في زيارته القادمة؟؟دەروازە /جەوھەر کرمانجالصغير: اليوم هو الموعد النهائي لإعلان مرشح الائتلاف الوطني لرئاسة الوزراء
إحصائيات<<
المتواجدون حالياً<<
موقع الشؤون الايزيدية » الأخبار » القسم الكوردي
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، كوتله سیاسییه‌كانى عیراق نیگه‌ران ده‌كات
كوردستانى نوێ له‌گه‌ل نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كه به‌شێكى تایبه‌ت ده‌كرێت بهتاوتوێكردنى دۆسیه‌ى عیراق و پێشكه‌وتنه سیاسى و ئه‌منییه‌كان و ئیلتزاماتهكانى سه‌ر حكومه‌تى به‌غدا، گومان و رارایی عیراقییه‌كان له‌زیادبووندایه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا حكومه‌تێك به‌سه‌ر عیراقییه‌كاندا بسه‌پێنرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى تائێستا كوتله سیاسییه عیراقییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى تازه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژى 4/8ى داهاتوو ئه‌نجومه‌نى ئاسایش كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌باره‌ى دۆخى عیراق سازبكات و پێده‌چێت ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌هۆى دواكه‌وتنى حكومه‌تى عیراقه‌وه، حكومه‌تێك به‌سه‌ر گه‌لى عیراقدا‌و به‌ده‌ر له‌ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان، بسه‌پێنێت.به‌لام چاودێران و هه‌ندێك له‌كوتله سیاسییه‌كان، پرسى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بۆ مه‌رامی سیاسى ده‌قۆزنه‌وه‌و ده‌یخه‌نه به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسى خۆیانه‌وه.یاسین مه‌جید له‌لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، بۆته ئامرازێكى سیاسى بۆ گوشاركردن له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌كوتله سیاسییه‌كان بۆ گۆڕینى هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه.جه‌ختیشیكرده‌وه كه‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، ته‌نها له‌سه‌ر داخوازیی به‌غدا مافی تهدهخولكردنى له‌سه‌ر كێشه‌كانى ولاتدا هه‌یه.ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كهكۆبوونهوهكهى (ئاسایش)، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ده‌ورییه‌و تایبه‌ت نییه به‌دۆسیه‌ى عیراق و پێویست ناكات ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هێنده گه‌وره بكرێت.د.رۆژ نورى شاوه‌یس سه‌رۆكى وه‌فدی گفتوگۆكارى كورد جه‌ختیكرده‌وه كه‌پێویسته كوتله سیاسییه‌كان په‌له بكه‌ن له‌گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قۆناغه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى.شاوه‌یس وتیشى: پێویسته هه‌موولایه‌ك د‌رك به‌و راستییه بكه‌ن كۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى هه‌تاسه‌ر ده‌سته‌وه‌ستان نابێت لهپهككهوتنى پرۆسه‌ى سیاسى ولات و ناچار ده‌بێت ته‌داخول بكات، هه‌ر بڕیارێكى ده‌ره‌كیش مه‌رج نییه ببێته مایه‌ى ره‌زامه‌ندیی ناوخۆی ولات.هه‌روه‌ك موحسین سه‌عدون له‌هاوپه‌یمانیی كوردستانیش ته‌ئكیدیكرده‌وه چاوه‌ڕوانیی ئێمه له‌دۆست و هاوڕێكانى ولات ئه‌وه‌یه كهپرۆسهى سیاسى به‌ره‌و پێشه‌وه‌به‌رن و گوشار له‌سه‌ر كوتله سیاسییه‌كان دروست بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رو گوشاركردن بهشێَوهیهكى ناراسته‌وخۆ بۆ كۆتاییهێنان بهجهدهلى سیاسیی ولات.جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌گه‌ینه رێككه‌وتن، ئه‌وا خۆمان رێگه خۆشده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى له‌پرۆسه‌ى سیاسی‌دا بكرێت، كه‌ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ى زیاتر ئاڵۆزكردنى بارودۆخه‌كه.هاوكاتیش شیكهرهوهیهكى سیاسى دووپاتیكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش زیاد له‌قه‌باره‌ى خۆى گهورهكراوهو ئالییهتى بڕیاردان له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا به‌و شێوه‌یه ساده‌یه نییه كه‌هه‌ندێك لهسیاسییهكان ولات باسى ده‌كه‌ن.ناسر درید وتیشى: ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ته‌نها لهحاڵهتهكانى هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ئاسایش و ئاشتى بڕیاری خۆى ده‌سه‌پێنێت، ئێستاش هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جددی له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه نییه‌و باوه‌ڕناكرێت كارێكى له‌و جۆره رووبدات، ئه‌گه‌ر رووشبدات، ئه‌وا هیچ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كى كاریگه‌ریی نابێت و مولزهمیش نابێت.له‌به‌رامبه‌ریشدا، باسم عه‌وادی راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى بالاى ئیسلامی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى ئاسایش هه‌ر بڕیارێك له‌سه‌ر حكومه‌تى عیراق بدات، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌هێشتا سووره له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ى بۆ سه‌رۆكایه‌تیى وه‌زیران، ئه‌وا به‌رپرسیارێتى ته‌واوی دۆخى سیاسیی ولاتى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.جه‌واد بهزونى له‌لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند: چاره‌سه‌رى گرێى حكومه‌ت له‌پێكهێنانى حكومه‌تدا جێبه‌جێكردنى بیرۆكه‌ى حكومه‌تى نوێنه‌رایه‌تى ناوچه‌كانه له‌برى نوێنه‌رایه‌تى تایفى و حزبى، كه‌خۆى له‌خۆیدا هه‌نگاویشه به‌ره‌و پیاده‌كردنى راسته‌قینه‌ى فیدراڵى و زه‌مینه‌ى جێگیركردنى فیدرالى خۆشده‌كات.بهزونى وتیشى: هه‌ر پارێزگایه‌ك له‌پارێزگاكانى عیراق وه‌زاره‌تیان پێبدرێت و له‌خولى داهاتوودا سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران بدرێته پارێزگاى به‌غداو پێنج وه‌زاره‌ته سیادییهكهش دووان بۆ به‌غداو كوردستان و نهینهواو به‌سره‌ش یه‌كى وه‌زاره‌تێكى سیادیان پێبدرێت.
Copyright© 2009 بإستخدام برنامج البوابة العربية 2.2