القائمة الرئيسية<<
محرك البحث<<
أقسام الاخبار<<
أهم الاخبار<<
دیگۆل لەلای مەتەرێزەکانەوە بۆ لەسەرژمێریی کەرکوک دەترسن؟ برهم صالح يفتتح مستشفى الشهيد هيمن التعليمي في مدينة السليمانيةئەرکی قورس بۆ پیاوە رەشپێستەکە ما®وزارة شؤون الشهداء ستباشر بفتح المقابر الجماعية في حمرين ومعاريالذكرى الحادية والعشرون لرحيل..هلهولة للكرسي الصامد !الائتلاف الوطني يرشح رسميا الدكتور عادل عبدالمهدي لرئاسة الوزراءتفشي ظاهرة حمل السلاح في المجتمعچل دەف یادی زیرەک دەکەنەوەبۆ یەکەمجار وەک نەتەوەی کورد بەشدار®المسؤول الفاسد الفاسق السارق.. لا أرى لا أسمع لا أتكلمما هي المبررات الإرهابية لقتل..الرئيس طالباني يحث النواب على تحمل مسؤوليتهم الدستورية أمام الشعبلەبارەی نەوتەوە نەخۆشخانەی بێ پزیشک محكمة التمييز تعلن تبرئة وزير التجارة العراقي السابق من ته‌م الفسادمتى يعود بايدن وماذا يجلب معه في زيارته القادمة؟؟دەروازە /جەوھەر کرمانجالصغير: اليوم هو الموعد النهائي لإعلان مرشح الائتلاف الوطني لرئاسة الوزراء
إحصائيات<<
المتواجدون حالياً<<
موقع الشؤون الايزيدية » الأخبار » القسم الكوردي
با یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌شه پێ بده‌ین تا هه‌موو لایه‌ك گه‌شه بكات
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و به‌ئه‌كادیمی مێژووی كوردایه‌تی نه‌نووسراوه‌ته‌وه، نه‌بوونی به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو بیانوویه‌كی باوه.
من له‌م گۆشه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی دانسقه بخه‌مه‌ڕوو، كه‌زیاتر په‌یوه‌ندییان به‌سه‌ره‌تاكانی خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌یه، دیاره ناكرێت له‌گۆشه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌دا ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كان بنووسمه‌وه، به‌ڵكو سووكه عه‌رزێكی به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌كه‌م و هه‌روه‌ها چه‌ند شوێنێكیش له‌به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌گوازمه‌وه.ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ناونیشانی نووسینێكی مام جه‌لال-ه كه‌بریتییه له6 لاپه‌ڕه و له‌ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1978 بلاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر چی نووسینه‌كه بریتییه لهشیكارو بیروبۆچوونێكی سیاسی، به‌لام ناكرێت لهتهعمیمێكی حزبی دابماڵرێت، چونكه نووسینه‌كه به‌رچاوڕوونی تێدایه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ بلاوكراوه‌یه‌كی ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی- لینینی كوردستان كه‌دژی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی كوردستان بلاویان كردۆته‌وه‌و كه‌كۆمه‌ڵێك وشه‌ی ناجۆریان دژی بزووتنه‌وه به‌كارهێنابوو. مام جه‌لال نووسینه‌كه‌ی بێجگه له‌پێشه‌كی دابه‌شی ئه‌م سێ ناونیشانه كردووه: (1-سروشتی ی.ن.ك) و (2-فره ته‌ییاری و راده‌ی سه‌ربه‌خۆیی تهییارهكانی ی.ن.ك) و (3-چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان تهییارهكانی و تێكۆشه‌ره‌كانیان). دیاره ناكرێت له‌گۆشه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌دا 6 لاپه‌ڕه‌ی فۆڵسكاب بگوازینه‌وه، بۆیه وام به‌باشزانی له‌به‌شی دووه‌می نووسینه‌كه‌دا ئه‌م چه‌ند دێڕه بنووسمه‌وه: (وه‌ك هه‌موو ئه‌یزانن ئیمڕۆ ی.ن.ك پێكهاتووه لهرێكخستنێكی فراوانی نیمچه به‌ره‌یی كه زنجیره‌یه‌ك رێكخراوی ی.ن.ك و رێكخراوی كملك و رێكخراوی بسك ئه‌گرێته‌وه. واته ئێستا ی.ن.ك سێ به‌شی سه‌ره‌كییه 1-رێكخراوه‌كانی ی.ن.ك كه پێیان ئه‌ڵێین خه‌تی گشتی كه له‌تێكۆشه‌رانی شۆڕشگێڕی كوردپه‌روه‌ر و چه‌پ و دیموكرات و پێشكه‌وتنخواز پێكهاتوون و له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ولات، له شار‌و له لادێ زنجیره‌یه‌ك رێكخستنی دروست كردوه، 2-كملك و 3-بسك. گفتوگۆش به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان (ك. ئا)یش ببێته چواره‌مین. بۆیه ئێمه وه‌ك دۆستێكی ی.ن.ك ته‌ماشای ئه‌كه‌ین و گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی به هی خۆمان دائه‌نێین و به‌م پێ یه ره‌فتاری له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ین. هه‌موو تهییارهكانی ناو ی.ن.ك هه‌روه‌ك ئه‌بێ به پێ ی پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ی.ن.ك و رێبازه سیاسی و عه‌سكه‌رییه‌كه‌ی خه‌باتی یه‌كگرتووی خۆیان له‌ژێر ئالای ی.ن.ك دا درێژه پێ بده‌ن، بۆشیان هه‌یه كه: 1-پارێزگاری پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆیی خۆیان بكه‌ن و سه‌ره‌تای لامه‌ركه‌زییه‌ت له‌كاروباری تایبه‌تی خۆیان دا په‌یڕه‌و بكه‌ن. 2-نوێنه‌ریان هه‌بێت لهجیهازی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و له‌كاروباری كۆبونه‌وه فراوانه‌كان و كۆنگرێسی ی.ن.ك به پێ ی ژماره‌و قورسایی كۆمهلایهتییان. 3-ئه‌ندامه‌كانیشیان به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به ئه‌ندامی ی.ن.ك دائه‌نرێن. به‌م جۆره ئه‌بینین تهییارهكانی ناو ی.ن.ك ماف و فرمانی سه‌رشانی خۆیان هه‌یه كه وه‌ك دوو لای یه‌ك مه‌سه‌له وان. به‌كوردی په‌تی تهییارهكانی ناو ی.ن.ك له‌ڕووی رێكخستنی خۆیانه‌وه سه‌ربه‌خۆن، سه‌ربه‌ستی ئایدیولوجی و فه‌لسه‌فی خۆیان هه‌یه، له كاروباری تایبه‌تی خۆیان دا سه‌ره‌تای لامه‌ركه‌زییه‌ت به‌كاردێنن، به‌لام له سیاسه‌تی گشتی دا (رێبازی سیاسی و عه‌سكه‌ری دا) په‌یڕه‌وی رێبازی سیاسی و عه‌سكه‌ری ی.ن.ك ئه‌كه‌ن، سیاسه‌تی گشتی ی.ن.ك به‌ڕێوه ئه‌به‌ن و له‌سه‌ری ئه‌ڕۆن: بۆیه كه‌س بۆی نیه به بیانوی سه‌ربه‌خۆیی رێكخراوه‌كه‌ی له‌م سیاسه‌ته گشتییه ده‌رچێت و له رێبازی سیاسی و عه‌سكه‌ری ی.ن.ك لابدات، مه‌گه‌ر ده‌رچێت له ی.ن.ك، ئه‌وسا مافه‌كانی خۆشی له‌ناو ی.ن.ك له ده‌س ئه‌دات. ئه‌م راستییه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌مه‌سه‌له په‌یوه‌ندییه‌كانی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌ره‌وه‌دا كه هه‌قی په‌یوه‌ندی و هاوكاری كردن و هاوپه‌یمانێتی هه‌ر به یه‌كێتی ی نیشتمانی ی كوردستان داوه، وه تهییارهكانی ناوی بێ ره‌زامه‌ندی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك بۆیان نییه په‌یوه‌ندی به حیزب و تاقم و ده‌وڵه‌ته دۆستهكانیشهوه بكه‌ن. به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌مه‌وێ به هه‌موو هه‌ڤالان و رێكخراوه‌كان و تهییارهكانی ی.ن.ك رابگه‌یه‌نم كه له‌م دواییه‌ش به به‌شداربوونی نوێنه‌رانی هه‌موو تهییارهكان و هاوبه‌شی نوێنه‌رانی پارتی (ك. ئا)و پاسۆكیش كه هه‌ردوكیان دۆستی یه‌كێتی مانن ئه‌م راستییه دوپات كراوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی كه هیچ كه‌سێك یان تهییارێك بۆی نییه له پشت سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه، وه به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌و په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی عیراق یان ئیران یان ق.م بكات. وه هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی وه‌ها به لادان و ده‌رچوون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه ئه‌درێته قه‌ڵه‌م و سزای پێویستی خۆی ئه‌درێت. وه هه‌ر كه‌سێك ئه‌مه‌ی كردبێت یان بیكات ئه‌وه لادان و ده‌رچوونه له رێبازی شۆڕش و ی.ن.ك. بۆیه له‌مه‌ودوا هه‌موو رێكخراو و تهییارهكانی ناو یه‌كێتی ئه‌بێ به وردی و هوشیاری په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی گشتی ی.ن.ك بكه‌ن و به‌سه‌ر رێبازه سیاسی و عه‌سكه‌رییه‌كه‌ی دا درێژه به خه‌باتی خۆیان بده‌ن. وه پێویسته هه‌موو لایه‌ك بزانن كه چیكه ماوه‌ی لادان و لاملی و هیچ جۆره سهركهشییهك نادرێ).سه‌رنج: له‌م نووسینه‌دا (كملك) هاتووه واته كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی-لینینی كوردستان) و (بسك؛ واته بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی كوردستان).Nawzad.ali@hotmail.com
Copyright© 2009 بإستخدام برنامج البوابة العربية 2.2