القائمة الرئيسية<<
محرك البحث<<
أقسام الاخبار<<
أهم الاخبار<<
بيان اجتماع ممثلي الكتل السياسيةالمجلس الوطني الكوردي السوري يدين أعمال العنف في المناطق الكورديةخالد سلێمان /كوردستان لهچاوهڕوانی دهركهوتنهوهی یاریزانهمهكتهبی سیاسی ی.ن.ك پشتگیری خۆی بۆ كاند®كهمال كهركوكی بڕیاری بهرزكردنهوهی پلهی فهرمانبهرانیشيرزاد عادل اليزيدي /الأردوغانية أو المزاوجة بين عثمانية منقرضة وكمالية آفلةالقاضي رزكار محمد أمين: الاستقالة المنسوبة لي في "الأهرام" ملفقة ومفبركةرێبوار تالهبانی: ئهگهر 140 پیاده نهکرێت کورد دهبێت (اجرائات) وهفەرماندەى پۆلیسى موسڵ دەڵێت تواناى ڕێکخرگرژی دهکهوێته نێوان پهرلهمانتارانی کورد و چهند ئهندامێـکیبرهم صالح يتفقد عائلة ريباز رحيم ويشدد على الاقتصاص من الجناةاعتقال 3 ارهابيين يشغلون مناصب قيادية في تنظيم ارهابي بالموصلإعادة 900 ألف دونم من الأراضي الزراعية إلى أصحابها الأصليين بكركوكعبد المنعم الاعسم /القمة العربية.. محاولة استباقرۆژنامهنووسێكی رۆژ تی ڤی كێشهكانی كهنا«إستأنف جلسات المحكمة حول إيقاف بث فضائية روز في باريسفي رابطة التآخي جلسة حوار لمناقشة اسباب الميول العدائية لدى طلبة المدارسالهام شعری / مصطو الياس دنانيخدر خلات بحزاني/سوّدوا العراقيات كي ينهضن..!!!نينوى.. افتتاح قاعة للمناسبات في قرية بوزان بدعم من مام جلال
إحصائيات<<
المتواجدون حالياً<<
موقع الشؤون الايزيدية » الأخبار » القسم الكوردي
دەروازە
جەوھەر کرمانج
ھەموو دەروازەیەک، ھەر لەدەروازەی ماڵەوە تا دەروازەی شار و مەملەکەت، رەنگدانەوەی ناوەوەن، کە لەدەرگاو دەروازەی ماڵێک دەدەی چۆنێتی پێشوازی لێکردنت خەسڵەت و سیستمی ژیانی ئەو ماڵەت بۆ دەردەکەوێت، بەھەمانشێوەش دەروازەی شارێک کە لەئێستادا زاڵگەکان ئاوێنەی سیستمی ئیدارەی شارەکانن و چۆنێتی رەفتارو ھەڵسوکەوتی پۆلیس و ئاسایشی ئەو شوێنانە لەگەڵ ھاووڵاتان و تەنانەت کەسانی بیانیش وێنەیەکی جوان یاناشرین بەگوێرەی رەفتارەکان دەخەنەڕوو..
فڕۆکەخانەکانیش دەروازەیەکی گەورەترن و لەھەمانکاتیشدا ھەستیارترن، چونکە بەزۆری خەڵکانی بیانی لەوێوە سیمای وڵات دەبینن و لەوێش بیرۆکەیەک سەبارەت بەسیستمی حکومڕانی و یاسای ئەو وڵاتە و چۆنێتی حکومڕانی وەردەگرن... ئێمە لەھەرێمی کوردستاندا بەر لەوەی فڕۆکەخانەمان ھەبێت لەڕێگای وڵاتانی دەوروبەرەوە سەفەرمان دەکرد و لەبیرمانە چیان پێدەکردین، لەیەکێک لەو وڵاتانە بەھۆی کورد بوونمانەوە دەیان بیانوویان پێدەگرتین و جاری وا بووە لەسەر ناوەکانمان رەتیاندەکردینەوە، لەوڵاتێکی دیکەدا لەگەڵ دابەزیندا داوای دیاری و پارەیان لێدەکردین و ئەگەر نەماندابانێ دوو سێ سەعات رایاندەگرتین، ئێمەش لەناخەوە ھەزار قسەی ناشرینمان بەدەسەڵات و سیستمی ئەو وڵاتە دەوت، شکور ئێستا فڕۆکەخانەی خۆمان ھەیە و بەئاسانی سەفەردەکەین و خەڵکانی بیانیش دێنە وڵاتەکەمان، بەڵام بەداخەوە خەریکە ئەم پەتایە دەگاتە ئێرەش .. بۆ نموونە: نرخی بلیت بێ کۆنترۆڵە و ھەر کۆمپانیایە و بەئارەزووی خۆی بەرزی دەکاتەوە، جگە لەوەش خەڵک گللەیی ئەوە دەکەن کە زۆرجار بەبیانووی جۆراو جۆرەوە بلیتەکانیان دەسوتێنرێت و لەجیاتی ئەوان کەسانی تر سەردەکەون و بێ بلیت پارەیان لێوەردەگرن بەتایبەتیش لەھەولێر..! کە ئەمە کارێکی دزێوە و لەئێمە ناوەشێتەوە و ھەقوایە لایەنە بەرپرسەکان کۆنترۆڵی ئەو حاڵەتانە بکەن وانەکەن تێڕوانینێکی خراپ لەسەر ھەرێمەکەمان و دەسەڵاتەکەمان وەربگیرێت و با بەدڕەفتاریی وڵاتانی دەوروبەر لەخۆمان بەدوور بگرین.
Copyright© 2009 بإستخدام برنامج البوابة العربية 2.2