القائمة الرئيسية<<
محرك البحث<<
أقسام الاخبار<<
أهم الاخبار<<
بيان اجتماع ممثلي الكتل السياسيةالمجلس الوطني الكوردي السوري يدين أعمال العنف في المناطق الكورديةخالد سلێمان /كوردستان لهچاوهڕوانی دهركهوتنهوهی یاریزانهمهكتهبی سیاسی ی.ن.ك پشتگیری خۆی بۆ كاند®كهمال كهركوكی بڕیاری بهرزكردنهوهی پلهی فهرمانبهرانیشيرزاد عادل اليزيدي /الأردوغانية أو المزاوجة بين عثمانية منقرضة وكمالية آفلةالقاضي رزكار محمد أمين: الاستقالة المنسوبة لي في "الأهرام" ملفقة ومفبركةرێبوار تالهبانی: ئهگهر 140 پیاده نهکرێت کورد دهبێت (اجرائات) وهفەرماندەى پۆلیسى موسڵ دەڵێت تواناى ڕێکخرگرژی دهکهوێته نێوان پهرلهمانتارانی کورد و چهند ئهندامێـکیبرهم صالح يتفقد عائلة ريباز رحيم ويشدد على الاقتصاص من الجناةاعتقال 3 ارهابيين يشغلون مناصب قيادية في تنظيم ارهابي بالموصلإعادة 900 ألف دونم من الأراضي الزراعية إلى أصحابها الأصليين بكركوكعبد المنعم الاعسم /القمة العربية.. محاولة استباقرۆژنامهنووسێكی رۆژ تی ڤی كێشهكانی كهنا«إستأنف جلسات المحكمة حول إيقاف بث فضائية روز في باريسفي رابطة التآخي جلسة حوار لمناقشة اسباب الميول العدائية لدى طلبة المدارسالهام شعری / مصطو الياس دنانيخدر خلات بحزاني/سوّدوا العراقيات كي ينهضن..!!!نينوى.. افتتاح قاعة للمناسبات في قرية بوزان بدعم من مام جلال
إحصائيات<<
المتواجدون حالياً<<
موقع الشؤون الايزيدية » الأخبار » القسم الكوردي
نەخۆشخانەی بێ پزیشک
ھاوکار محەمەد
ئەگەر بەوردی چاوێک بەئاماری پرۆژە تەندروستییەکانی سنووری ھەڵەبجەدا بخشێنین، دەبینیت لەماوەی ٦ ساڵی دوای پرۆسەی ئازادیی عیراق تائێستا، ساڵانە بەبەردەوامی لانی کەم پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی مۆدێرن لەقەزاکەدا جێبەجێکراوە، ئەمەش ھەنگاوێکی گەورەو کەموێنەی حکومەتە بەئاراستەی خزمەتکردنی زیاتری تەندروستی لەشارەکەدا،
حاڵی حازر ٣ نەخۆشخانەی گەورەی ھاوچەرخ بەبڕی زیاتر لە٢٠ ملیۆن دۆلار لەقۆناغی جێبەجێکردن و تەواوبووندان، واتە ئەو بڕە پارەیەی کەتەنیا ئەمساڵ بۆ دروستکردنی نەخۆشخانە لەھەڵەبجە خەرجدەکرێت، زیاترە لەبڕی ئەو پارەیەی کەحکومەت لەھەندێک لەناوچەکانی دیکەو بۆ ھەموو بوارەکان خەرجی کردووە، ئەمەش ھەنگاوێکی گەورەو نیشانەی بەدەمەوەھاتنی حکومەتە بۆ خزمەتکردنی شارێک کەپێویستی بەخزمەتی بەردەوامە، بەڵام بەداخەوە نەبوونی پزیشکی پێویست و کەموکورتی لەنەخۆشخانەکانی سنوورەکە بووەتە ھۆی کەمکردنی گرنگیی نەخۆشخانەکان، چونکە ئاشکرایە لەنەخۆشخانەکاندا ئەگەر ئامێری پێشکەوتوو و پزیشکی پسپۆرو کادری پێویست نەبێت، ئەوا بوونی بینای نەخۆشخانەی ھاوچەرخ گرنگییەکی ئەوتۆی نابێت.پشکنینی ناتەواولەھەڵەبجەی شەھید نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەبەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بەبڕی زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلار دروستکراوە، بەڵام ئەگەر بمانەوێت پشکنین بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بکەین، ئەوا لەشارەکەدا پزیشکێکمان دەستناکەوێت پشکنین بۆ بریندارەکانمان بکات، بەڵکو ھەمووجارێک لەشاری سلێمانییەوە پزیشک رەوانەی ھەڵەبجە دەکرێت و لەماوەی چەند رۆژێکی کەمداو بەشێوەیەکی بەپەلە پشکنینێکی ناتەواو بۆ بریندارەکان دەکرێت، ئەو پزیشکانەش کەڕەوانەی شارەکە دەکرێن خەرجییەکی زۆریان دەوێت، کەڕەنگە ھەر بەتەنیا بەخەرجی دابینکراو بۆ لیژنەکان بتوانین چەند پزیشکێک بەشێوەی ھەمیشەیی لەشارەکەدا جێگیربکەین، ئەگەر وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی تەندروستیی شارەزوور تا ئێستا بیریان لەجێگیرکردنی پزیشکی پسپۆڕ لەنەخۆشخانەکانی ھەڵەبجەدا نەکردووە، ئەوا پێویستە لێرە بەدواوە ھەوڵی جدی بدەن بۆئەوەی لەنەخۆشخانەکانی شارەکەداو بەتایبەتی لەنەخۆشخانەی کیمیاباراندا پزیشکی پسپۆر بۆ چارەسەری بەرکەوتووانی کیمیایی دابین بکەن.جێگەی خۆیەتی لێرەوە پرسیار لەوەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەین کەئایا دەکرێت لەشاری سلێمانییەوە کەھیچ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەکیمیایی تێدانییە، پزیشک بۆ شارێک بنێردرێت کە نەخۆشخانەی تایبەتمەندی تێدابێت و بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجکرا بێت، بەڵام خاوەنی پزیشکێکی نەخۆشییەکانی چەکی کیمیایی نەبێت؟نەخۆشخانەی بێ پزیشکئایا مەعقولە لەشارێکدا کە زیاتر لە٥٠٠ بەرکەوتووی چەکی کیمیایی تێدابێت، بەڵام تا ئێستا لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی ھەڵەبجەدا پزیشکێکی تایبەتمەند بۆ چارەسەری بەرکەوتووانی کیمیایی نەبێت؟ئایا دەکرێت چەندساڵ جارێک لیژنەیەکی پزیشکی لەشارەکانی دیکەوە رەوانەی ھەڵەبجە بکرێن و لەماوەی ٢تا٣ رۆژدا پشکنین بۆ سەدان بریندار بکرێت؟ ئەگەر وەزارەتیی تەندروستی و لایەنە تەندروستییەکان ئەو جۆرە پشکنیانە بەسەرکەوتوو دەزانن، ئیدی بۆچی ھەموو ساڵێک پشکنینەکان دووبارە دەکرێنەوە؟ لەمەش خراپتر ئەوەیە تا ئێستا سەرەڕای ئەو ھەموو پشکنینە کە لەلایەن پزیشکەکانی سلێمانییەوە کراون، نەتوانراوە پۆڵینێکی راستەقینەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بکرێت.لەسەر حکومەت و وەزارەتی تەندروستی پێویستە چەند پزیشکێکی تایبەتمەند بەشێوەی ھەمیشەیی لەھەڵەبجە جێگیربکەن، بۆئەوەی بەردەوام چاوی چاودێریکردنیان لەسەر بەرکەوتووانی کیمیایی بێت و بتوانرێت لەماوەیەکی گونجاودا پۆڵینێکی راستەقینەی جۆرو رێژەی برینەکان بۆ بەرکەوتووانی کیمیایی بکرێت.
Copyright© 2009 بإستخدام برنامج البوابة العربية 2.2