القائمة الرئيسية<<
محرك البحث<<
أقسام الاخبار<<
أهم الاخبار<<
بيان اجتماع ممثلي الكتل السياسيةالمجلس الوطني الكوردي السوري يدين أعمال العنف في المناطق الكورديةخالد سلێمان /كوردستان لهچاوهڕوانی دهركهوتنهوهی یاریزانهمهكتهبی سیاسی ی.ن.ك پشتگیری خۆی بۆ كاند®كهمال كهركوكی بڕیاری بهرزكردنهوهی پلهی فهرمانبهرانیشيرزاد عادل اليزيدي /الأردوغانية أو المزاوجة بين عثمانية منقرضة وكمالية آفلةالقاضي رزكار محمد أمين: الاستقالة المنسوبة لي في "الأهرام" ملفقة ومفبركةرێبوار تالهبانی: ئهگهر 140 پیاده نهکرێت کورد دهبێت (اجرائات) وهفەرماندەى پۆلیسى موسڵ دەڵێت تواناى ڕێکخرگرژی دهکهوێته نێوان پهرلهمانتارانی کورد و چهند ئهندامێـکیبرهم صالح يتفقد عائلة ريباز رحيم ويشدد على الاقتصاص من الجناةاعتقال 3 ارهابيين يشغلون مناصب قيادية في تنظيم ارهابي بالموصلإعادة 900 ألف دونم من الأراضي الزراعية إلى أصحابها الأصليين بكركوكعبد المنعم الاعسم /القمة العربية.. محاولة استباقرۆژنامهنووسێكی رۆژ تی ڤی كێشهكانی كهنا«إستأنف جلسات المحكمة حول إيقاف بث فضائية روز في باريسفي رابطة التآخي جلسة حوار لمناقشة اسباب الميول العدائية لدى طلبة المدارسالهام شعری / مصطو الياس دنانيخدر خلات بحزاني/سوّدوا العراقيات كي ينهضن..!!!نينوى.. افتتاح قاعة للمناسبات في قرية بوزان بدعم من مام جلال
إحصائيات<<
المتواجدون حالياً<<
موقع الشؤون الايزيدية » الأخبار » القسم الكوردي
لەبارەی نەوتەوە
کوردستانی نوێ (٢)
ھەفتەی رابردوو، حکومەتی ھەرێم رایگەیاند کە لەگەڵ کۆمپانیای RWE لەسەر فرۆشتنی غازی کوردستان یاداشتێکی لێک تێگەیشتنیان ئیمزاکردووە، کە لەمیدیاکاندا وەک رێککەوتن بڵاوکرایەوە، وەکو زانراویشە ئەو یاداشتە بەشێک دەبێ لەپرۆژەی ستراتیژیی نابۆکۆ کەحکومەتی ھەرێم لەزۆر رەھەندەوە، بەڕەھەندی سیاسیشەوە، ئومێدێکی زۆری لەسەر ھەڵچنیووە، چونکە کوردستان دەخاتە ناو مامەڵە ستراتیژییەکانی سامانی سروشتی لەجیھاندا، پێگەی سیاسی و ئابووریی کوردستان زۆر بەھێزتر دەکات و پێداویستییە ئابووری و سیاسی و ئەمنییەکانی پەرەپێدانێکی ئابووری درێژخایەن و سەقامگیرتر بۆ ھەرێم دابیندەکات، کەڕەنگدانەوەی یەکجار بەرچاوی بەسەر پەرەپێدانی مرۆیی و ھێنانەکایەی کوردستانێکی خۆشگوزەرانترەوە دەبێ.
حکومەتی ھەرێم لەو پرۆسە، یاخود لەو مامەڵەیەدا، ھەر لەدەستپێکەوە بەوپەڕی شەفافیەتەوە مامەڵەی کردووە و بەڕای گشتیی کوردستان و عیراق و دنیای راگەیاند، کە لەچوارچێوەی سیاسەتە نەوتییەکەیدا، مامەڵەیەکی لەوجۆرە دەستیپێکردووە کەمامەڵەیەکە بۆ ئێستاو ئایندەی ئابووری و سیاسیی کوردستان، مامەڵەیەکە، حکومەتی ئێستای ھەرێم دەستی داوەتێ، بەڵام نەوەکانی ئایندەی کوردستان لێی سوودمەند دەبن.بەداخەوە ئەو مامەڵە نەوتییە زۆر سەرەتاییەی حکومەتی ھەرێم، زۆر بەخێرایی بەرپرسە نەوتییەکانی بەغدای ھێنایە قسەو بێ لێکۆڵینەوە و ھیچ جۆرە بیروڕا گۆڕینەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم، نایاسایی بوون و نادەستووری بوونی ئەو مامەڵە نەوتییەی ھەرێمی لەگەڵ کۆمپانیای RWE راگەیاند.ھەموولایەکمان و ھاووڵاتیانی کوردستانیش ئەو راستییە دەزانین کە بەشێک لەحکومەتی عیراق، بەتایبەتی وەزیری ئێستای نەوتی عیراق و بەشێک لەفراکسیۆنە پەرلەمانییەکانی عیراق و بەشێک لەسیاسییەکانی بەغدا، لەگەڵ ستراتیژیی سیاسەتی نەوتی ھەرێم، ناکۆکی و دژایەتی دەکەن و ھەموو ھەوڵەکانی خۆیان خستۆتەگەڕ تا ھەرێمی کوردستان لەھەبوونی سیاسەتێکی نەوتی کە بەقازانجی ھەرێم بێ، بێ بەش بکەن، کەدواخستن و مراندنی یاسای نەوت و گازی عیراق، بەبیانووی نادەستوورییەوە، بەشێکی گرنگی سیاسەتی دژە ھەرێمی حکومەتی بەغدایە لەبواری نەوتدا، لەبەرامبەردا حکومەتی ھەرێم لەسەر سیاسەتی نەوتی خۆی بەردەوامەو بەگەواھی یارو نەیارو بەھەبوونی کەموکوڕی و مشتومڕەکانی ناوخۆی کوردستانیشەوە، ھەنگاوی باشی ھەڵێناوەو بۆتە ئەندامێکی یانەی مامەڵە نەوتییەکان.لێرەدا، سەرەڕای ھەبوونی مشتومڕەکەی ناوخۆی کوردستانیش، خەڵکی کوردستان بەو بەرەوپێشەوەچوونەی ھەرێم لەبواری نەوت، کە بەرەوپێشەوەچوونێکی سیاسی و ئابووری گرنگە، دڵخۆشن و دەزانن کەئەمە چ دەستکەوتێکی گرنگەو دەزانن کەئەمە چ وێستگەیەکی وەرچەرخێنە لەئەزموونی ھەرێم و لەڕەوتی ئایندەسازیی کوردستاندا.بەداخەوە کەڕووداوی ئیمزاکردنی یاداشتەکەی نێوان حکومەتی ھەرێم و کۆمپانیای RWE سەبارەت بەمامەڵەی فرۆشی غازی کوردستان دەستبەجێ بەرپرسە دژەکانی ھەرێمی لەبەغدا ھێنایە قسەو لەدژی وەستانەوە، بەڵام لەلاکەی تریشەوە دەبێ بڵێین بەداخەوە دژایەتیکردنەکەی ھەندێ لەبەرپرسانی بەغدا، ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئەھلی و زۆر لەھەڵسوڕاوانی بواری رووناکبیریی کوردستانی نەھێنایە قسە و ھەڵوێستێکمان لێیان نەبینی بۆ پشتیوانیکردنی ئەو دەستکەوتە نەتەوەییە، لەکاتێکدا بەردەوام دەبینین، لەبەرامبەر زۆر مەسەلەی یەکجار لەوە کەم بایەختر دەیان کەمپین بەڕێدەکەن.لێرەدا، تەنیا یەک پرسیاری دۆستانە لەو بەڕێزانە دەکەین و دەپرسین: ئەرێ مەسەلەیەکی ئاوا گرنگی نەتەوەیی، کە لاکەی تری ھاوکێشەکە ئەو بەشە لەبەرپرسانی بەغدان کە دژی ھەبوونی سیاسەتێکی کوردستانیانەی نەوتن، ئەوە ناھێنێ کەئێوەش لەبەرەی حکومەتی ھەرێمدا بن؟
Copyright© 2009 بإستخدام برنامج البوابة العربية 2.2