القائمة الرئيسية<<
محرك البحث<<
أقسام الاخبار<<
أهم الاخبار<<
بيان اجتماع ممثلي الكتل السياسيةالمجلس الوطني الكوردي السوري يدين أعمال العنف في المناطق الكورديةخالد سلێمان /كوردستان لهچاوهڕوانی دهركهوتنهوهی یاریزانهمهكتهبی سیاسی ی.ن.ك پشتگیری خۆی بۆ كاند®كهمال كهركوكی بڕیاری بهرزكردنهوهی پلهی فهرمانبهرانیشيرزاد عادل اليزيدي /الأردوغانية أو المزاوجة بين عثمانية منقرضة وكمالية آفلةالقاضي رزكار محمد أمين: الاستقالة المنسوبة لي في "الأهرام" ملفقة ومفبركةرێبوار تالهبانی: ئهگهر 140 پیاده نهکرێت کورد دهبێت (اجرائات) وهفەرماندەى پۆلیسى موسڵ دەڵێت تواناى ڕێکخرگرژی دهکهوێته نێوان پهرلهمانتارانی کورد و چهند ئهندامێـکیبرهم صالح يتفقد عائلة ريباز رحيم ويشدد على الاقتصاص من الجناةاعتقال 3 ارهابيين يشغلون مناصب قيادية في تنظيم ارهابي بالموصلإعادة 900 ألف دونم من الأراضي الزراعية إلى أصحابها الأصليين بكركوكعبد المنعم الاعسم /القمة العربية.. محاولة استباقرۆژنامهنووسێكی رۆژ تی ڤی كێشهكانی كهنا«إستأنف جلسات المحكمة حول إيقاف بث فضائية روز في باريسفي رابطة التآخي جلسة حوار لمناقشة اسباب الميول العدائية لدى طلبة المدارسالهام شعری / مصطو الياس دنانيخدر خلات بحزاني/سوّدوا العراقيات كي ينهضن..!!!نينوى.. افتتاح قاعة للمناسبات في قرية بوزان بدعم من مام جلال
إحصائيات<<
المتواجدون حالياً<<
موقع الشؤون الايزيدية » الأخبار » القسم العربي
نالی و میوزیکیان بردە فەڕەنسا بۆ یەکەمجار وەک نەتەوەی کورد بەشدارییانکرد کوردستانی نوێ، شیلان عومەر
نالی و میوزیکیان بردە فەڕەنسا
بۆ یەکەمجار وەک نەتەوەی کورد بەشدارییانکرد
کوردستانی نوێ، شیلان عومەر
دوای بەشداریکردنیان لە(٤٤)مین خولی فێستیڤاڵی زاگریب لەکرواتیا، شەوی (٢١/٩/٢٠١٠) بەمەبەستی بەشداریکردن لەفێستیڤاڵی ھەفتەی گەلان لەپاریس، گروپی میوزیکی نالی بەرەو وڵاتی فەڕەنسا بەڕێکەوتن و بۆ یەکەمجار وەک نەتەوەی کورد بەشدارییان لەو فێستیڤاڵەدا کرد.لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە قبووڵکرانلەگەڕانەوەیاندا بۆ کوردستان سەفین ساڵح سەرپەرشتیاری گروپی میوزیکی نالی لەبارەی ئەم بەشداریکردنیانەوە بۆ کوردستانی نوێ وتی: بەشداریکردنمان لەسەر بنەمای مێژوویی گروپ و چالاکییەکانمان بووە، کە لەدوای پێشکەشکردنی داواکاریی و سیڤی بەرێکخەرانی فێستیڤاڵەکە لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەو وڵاتەوە قبووڵکراین، کە رۆژی(٢١/٩/٢٠١٠) بەرەو وڵاتی فەڕەنسا بەڕێکەوتین و بۆ یەکەمجار وەک نەتەوەی کورد بەشداریمان لەفێستیڤاڵی کەلتووری ھەفتەی گەلان لەفەڕەنسا کرد، کە چەندین ساڵە لەو وڵاتەدا بەڕێوەدەچێت.ئامادەبووان تایبەت بوونسەفین وتیشی: ئەم فێستیڤاڵە لەلۆکسمبۆرگ پارک بەڕێوەچوو، کە یەکێکە لەشوێنە ھەرە گرنگەکانی پاریس بەوەی باخچەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەو وڵاتەیەو یەکێکیشە لەپارکە گەورەکانی دنیا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کە بەوە ناسراوە پارکێکی کەلتوورییەو سەرجەم تیپە بەناوبانگەکانی دنیا لەوێ نمایشی خۆیانکردووە.نالی-ش یادگاری بەجێھێشتلەبارەی شێوازی بەڕێوەبردنی نمایشەکەیان سەفین باسی لەوەکرد، لەڕۆژی (٢٢/٩/٢٠١٠) کە رۆژی نمایشەکەیان بووەو ژمارەیەکی زۆر لەگەشتیاران ئامادەیبوون، چونکە رۆژانە بەھەزاران گەشتیار لەسەرتاسەری دنیاوە سەردانی ئەو پارکە دەکەن و زۆر بەتایبەتی بەدوای کاری کەلتووری ناوازەدا دەگەڕێن، گروپی نالی-ش وەک ئەو ھەزاران گروپەی دنیا کە لەو جێگەیەدا پێش ئەوان کاری ھونەری و کەلتووری نەتەوەکەی خۆیان پێشکەشکردووەو ھەریەکەو یادگاری خۆی و ناویان بەجێھێشتووە، ناوی پیرۆزی حەزرەتی نالی-ش لەبۆردی ئەو تیپانەدا تۆمارکراوەو وتی: کە جگە لەئەندامانی گروپەکە ھەریەک لەئاڤان جەمال و گۆران ساڵح وەک دوو ھونەرمەندی گۆرانیبێژ بەشداربوون لەگەڵماندا، ئەوەی جێگای خۆشحاڵیش بوو ئەوەبوو کە جگە لەگەشتیارانی بیانی ژمارەیەکی زۆر لەڕەوەندی کوردی لەھونەرمەندان و خوێندکارانی کورد ئامادەی نمایشەکەمانبوون.سوپاسی کردنسەفین بۆ ئەم بەشدارییکردنەیان سوپاسی د.موحسین ئەحمەد عومەر سەرۆکی بەشی زمانی فەڕەنسی لەزانکۆی سەڵاحەدین-ی کرد، بۆ دروستکردنی ئەو کۆنتاکتە، ھەروەھا ھەریەک لەکۆنسوڵی کونسوڵگەری فەڕەنسا لەھەلێر، سەرۆکی سەنتەری رۆشنبیری فەڕەنسا، باڵێۆزی فەڕەنسی لەعیراقی فیدراڵ، بۆ رێکخستنی کاروباری بەشداریکردنیان لەو فێستیڤاڵەو نەوزاد ھادی بۆ پشتیوانی بەردەوامی گروپی نالی، لەگەڵ خاتوو خەمان زرار نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەپاریس.نالی بەردوامدەبێتلەکۆتایشدا سەفین ئاماژەی بەوەدا کە گروپی میوزیکی نالی لەئایندەدا چەندین بەشداری دیکەی لەم شێوەیەیان لەدەرەوەی وڵات دەبێت.
Copyright© 2009 بإستخدام برنامج البوابة العربية 2.2