القائمة الرئيسية<<
محرك البحث<<
أقسام الاخبار<<
أهم الاخبار<<
بيان اجتماع ممثلي الكتل السياسيةالمجلس الوطني الكوردي السوري يدين أعمال العنف في المناطق الكورديةخالد سلێمان /كوردستان لهچاوهڕوانی دهركهوتنهوهی یاریزانهمهكتهبی سیاسی ی.ن.ك پشتگیری خۆی بۆ كاند®كهمال كهركوكی بڕیاری بهرزكردنهوهی پلهی فهرمانبهرانیشيرزاد عادل اليزيدي /الأردوغانية أو المزاوجة بين عثمانية منقرضة وكمالية آفلةالقاضي رزكار محمد أمين: الاستقالة المنسوبة لي في "الأهرام" ملفقة ومفبركةرێبوار تالهبانی: ئهگهر 140 پیاده نهکرێت کورد دهبێت (اجرائات) وهفەرماندەى پۆلیسى موسڵ دەڵێت تواناى ڕێکخرگرژی دهکهوێته نێوان پهرلهمانتارانی کورد و چهند ئهندامێـکیبرهم صالح يتفقد عائلة ريباز رحيم ويشدد على الاقتصاص من الجناةاعتقال 3 ارهابيين يشغلون مناصب قيادية في تنظيم ارهابي بالموصلإعادة 900 ألف دونم من الأراضي الزراعية إلى أصحابها الأصليين بكركوكعبد المنعم الاعسم /القمة العربية.. محاولة استباقرۆژنامهنووسێكی رۆژ تی ڤی كێشهكانی كهنا«إستأنف جلسات المحكمة حول إيقاف بث فضائية روز في باريسفي رابطة التآخي جلسة حوار لمناقشة اسباب الميول العدائية لدى طلبة المدارسالهام شعری / مصطو الياس دنانيخدر خلات بحزاني/سوّدوا العراقيات كي ينهضن..!!!نينوى.. افتتاح قاعة للمناسبات في قرية بوزان بدعم من مام جلال
إحصائيات<<
المتواجدون حالياً<<
موقع الشؤون الايزيدية » الأخبار » القسم الكوردي
بۆ لەسەرژمێریی کەرکوک دەترسن؟
سامان حەمەکەریم
بڕیارە رۆژی ٢٤/١٠/٢٠١٠ پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عیراق ئەنجامبدرێت، بێگومان ئەم پرۆسەیە بۆ وڵاتێکی وەک عیراق لەچەندین رووەوە بایەخی ھەیەو زۆر ژمارەو زانیاری لەبارەی پێکھاتەی عیراقەوە دەخاتەڕوو.لەھەموو پارێزگاکانی عیراقدا ئامادەباشی بۆ پرۆسەی سەرژمێریی کراوەو ھیچ لایەن و پێکھاتەیەک لەدژی پرۆسەکە نییە، تەنیا لەپارێزگای کەرکوکدا نەبێت کەبەشێک لەعەرەب و تورکمانەکان بەئاشکرا ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن و داوادەکەن سەرژمێریی ئەنجام نەدرێت.
بێگومان ئەوانەی دژی ئەنجامدانی سەرژمێرین لەکەرکوک، ترسیان لەو ئەنجامانە ھەیە کەپرۆسەی سەرژمێریکردنەکە دەریاندەخات، یەکێک لەو راستیانەی کەپرۆسەی سەرژمێریی ئاشکرای دەکات ژمارەی پێکھاتەی نەتەوەکانە لەعیراقدا بەگشتیی و لەپارێزگاکاندا بەتایبەتی، ئاشکراکردنی ژمارەی پێکھاتەی نەتەوەکان ئەگەر بۆ ھەموو پارێزگاکانی عیراق ئەنجامێکی ئاسایی بێت، ئەوا لەکەرکوکدا جیاوازی ھەیە. جیاوازییەکە لەوەدایە تائێستاش لەعیراقدا خەونی بەعەرەبکردنی کەرکوک کۆتایی نەھاتووەو بەردەوام بەجۆرێک لەجۆرەکان پیلان بۆ بەعەرەبکردنی کەرکوک ھەیە، ئەمە جگە لەو رێگرییە بەردەوامانەی لەبەردەم جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکوکدا بەدرێژایی حەوت ساڵی رابردوو ھەبوون. کەواتە ئەگەر سەرژمێریی ببێتە ھۆی دەرخستنی ژمارەی نەتەوەکان لەکەرکوکدا، ئەوا لەگەڵ خواست و خەونی ئەوانەدا نایەتەوە کەپشتگیریی لەو ھەوڵانە دەکەن کە لەڕابردوودا بۆ شێواندنی پێکھاتەی نەتەوەی کەرکوک دراون. کەخۆی لەدەرکردنی کوردو ھێنانی عەرەب دەبینێتەوە.کەرکوک یەکێکە لەو پارێزگایانەی، کە لەسەردەمی حکومەتە یەک لەدواییەکەکانی عیراقدا بەتایبەت لەسەردەمی دەسەڵاتدارێتی حزبی بەعسدا زۆرترین زوڵمی لێکراوە، لەناو کەرکوکیشدا نەتەوەی کورد بەپلەی یەکەم دێت لەچەوساندنەوەو زوڵم لێکردندا، جگەلەوەی لەناو سەنتەری کەرکوکدا بەپێی پیلانێکی ورد کورد دەردەکراو لەناوەڕاست و باشووری عیراقەوە عەرەب لەشوێنیان نیشتەجێ دەکرا، لەدەرەوەی سەنتەرو لەقەزاو ناحییەکانیشدا پیلانی شێواندنی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای کەرکوک ھەبووەو چەندین قەزای کوردنشینی سەر بەکەرکوک، لەکەرکوک دابڕێنران و لکێندران بەپارێزگا دراوسێکانەوە. ئێستا سەرەڕای ئەوەی پێکھاتەی ئیداریی شێوێنراوی کەرکوک ئاسایی نەبووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی ھێشتا تەواوی کوردە دەرکراوەکانی کەرکوک نەگەڕاونەتەوەو سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، سەرەڕای ئەوەی عەرەبە ھاوردەکان لەکەرکوکدا ماونەتەوە، ھێشتا بەشێک لەعەرەب و تورکمانەکان لەئەنجامی پرۆسەی سەرژمێریی کەرکوک دەترسن! ترس لەچی؟ بێگومان ترس لەوەی سەرژمێریی دەریدەخات کورد زۆرترین نەتەوەیە لەکەرکوکدا.لەھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ساڵی رابردوودا کەبڕیاربوو لەھەموو پارێزگاکانی عیراقدا جگە لەھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەھەمانشێوە ھێزە تورکمان و عەرەبەکانی ناو کەرکوک لەدژی ھەڵبژاردن بوون، ئەوەبوو توانیان کەرکوک جیابکەنەوەو ھەڵبژاردنی تێدا نەکرێت، دژایەتییەکەشیان لەو ترسەوە سەرچاوەی گرتبوو کەکورد دەبووە براوەی ھەڵبژاردن. ئێستاش کەداوای دواخستنی سەرژمێریی دەکەن، لەسەر بنەمای ئەزموونی دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بیردەکەنەوەو لەو بڕوایەدان بەھەمانشێوە دەتوانن سەرژمێریش دوابخەن. یەکێکیتر لەھۆکارەکانی ترس لەئەنجامەکانی پرۆسەی سەرژمێریی کەرکوک، ترسە لەجێبەجێکردنی مادەی ١٤٠، چونکە یەکێک لەبڕگە سەرەکییەکانی ناو مادەی ١٤٠ ئەنجامدانی سەرژمێرییە لەکەرکوک. بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوونی سەرژمێریی لەکەرکوک وەک جێبەجێکردنی بڕگەیەکی مادەی ١٤٠ سەیر دەکرێت و بنەمایەکی بەھێزە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانیتری مادەکە.دژایەتیکردنی ھەر ھەنگاوێک کەبەئاراستەی ئاشکراکردنی راستییە مێژوویی و نەتەوەییەکانی ناو کەرکوک بێت، بەومانایە دێت ھێشتا کەرکوک و ھەموو ناوچە کێشە لەسەرەکان ھەڕەشەیان لەسەرەو ھێشتا لەمپەرو رێگری ماون لەبەردەم گەڕانەوەی مافە زەوتکراوەکانی کورددا. باشترین رێگاش بۆ لابردنی ئەو لەمپەرو رێگریانە پیادەکردنی سیاسەتێکە کەپشت بەدەستوورو گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببەستێت، بەجۆرێک کورد بتوانێت دڵنیایی ئەوە بداتە پێکھاتەی عەرەب و تورکمان، کەکورد نەک نابێتە مەترسی بۆ سەر مافی ئەوان بەڵکو دەبێتە داکۆکیکاری مافەکانیان لەناو سنوری ھەرێمی کوردستاندا.
Copyright© 2009 بإستخدام برنامج البوابة العربية 2.2