بيان اجتماع ممثلي الكتل السياسية       المجلس الوطني الكوردي السوري يدين أعمال العنف في المناطق الكوردية       خالد سلێمان‌ /كوردستان له‌چاوه‌ڕوانی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانه‌       مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك پشتگیری خۆی بۆ كاند®       كه‌مال كه‌ركوكی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌رانی       شيرزاد عادل اليزيدي /الأردوغانية أو المزاوجة بين عثمانية منقرضة وكمالية آفلة       القاضي رزكار محمد أمين: الاستقالة المنسوبة لي في "الأهرام" ملفقة ومفبركة       رێبوار تاله‌بانی: ئه‌گه‌ر 140 پیاده‌ نه‌کرێت کورد ده‌بێت (اجرائات) وه‌       فەرماندەى پۆلیسى موسڵ دەڵێت تواناى ڕێکخر       گرژی ده‌که‌وێته‌ نێوان په‌رله‌مانتارانی کورد و چه‌ند ئه‌ندامێـکی    

القائمة الرئيسية<<

 

محرك البحث<<





بحث متقدم
 

أقسام الاخبار<<

  • القسم العربي
  • القسم الكوردي
  •  

    أهم الاخبار<<

  • بيان اجتماع ممثلي الكتل السياسية
  • المجلس الوطني الكوردي السوري يدين أعمال العنف في المناطق الكوردية
  • خالد سلێمان‌ /كوردستان له‌چاوه‌ڕوانی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانه‌
  • مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك پشتگیری خۆی بۆ كاند®
  • كه‌مال كه‌ركوكی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌رانی
  • شيرزاد عادل اليزيدي /الأردوغانية أو المزاوجة بين عثمانية منقرضة وكمالية آفلة
  • القاضي رزكار محمد أمين: الاستقالة المنسوبة لي في "الأهرام" ملفقة ومفبركة
  • رێبوار تاله‌بانی: ئه‌گه‌ر 140 پیاده‌ نه‌کرێت کورد ده‌بێت (اجرائات) وه‌
  • فەرماندەى پۆلیسى موسڵ دەڵێت تواناى ڕێکخر
  • گرژی ده‌که‌وێته‌ نێوان په‌رله‌مانتارانی کورد و چه‌ند ئه‌ندامێـکی
  • برهم صالح يتفقد عائلة ريباز رحيم ويشدد على الاقتصاص من الجناة
  • اعتقال 3 ارهابيين يشغلون مناصب قيادية في تنظيم ارهابي بالموصل
  • إعادة 900 ألف دونم من الأراضي الزراعية إلى أصحابها الأصليين بكركوك
  • عبد المنعم الاعسم /القمة العربية.. محاولة استباق
  • رۆژنامه‌نووسێكی رۆژ تی ڤی كێشه‌كانی كه‌نا«
  • إستأنف جلسات المحكمة حول إيقاف بث فضائية روز في باريس
  • في رابطة التآخي جلسة حوار لمناقشة اسباب الميول العدائية لدى طلبة المدارس
  • الهام شعری / مصطو الياس دناني
  • خدر خلات بحزاني/سوّدوا العراقيات كي ينهضن..!!!
  • نينوى.. افتتاح قاعة للمناسبات في قرية بوزان بدعم من مام جلال
  •  

    إحصائيات<<

    عدد الاعضاء: 2
    مشاركات الاخبار: 5073
    مشاركات المنتدى: 0
    مشاركات البرامج : 0
    مشاركات التوقيعات: 0
    مشاركات المواقع: 3
    مشاركات الردود: 0
     

    المتواجدون حالياً<<

    المتواجدون حالياً :3
    من الضيوف : 3
    من الاعضاء : 0
    عدد الزيارات : 589795
    عدد الزيارات اليوم : 724
    أكثر عدد زيارات كان : 3237
    في تاريخ : 27 /05 /2011
     


    موقع الشؤون الايزيدية » الأخبار » القسم الكوردي


    دیگۆل لەلای مەتەرێزەکانەوە ‌


    دیگۆل لەلای مەتەرێزەکانەوە

    و: تاھیر عوسمان‌


    ئەمساڵ رێکەوتی چەند ئاھەنگ گێڕانێکە بەو رووداوانەی کەپەیوەستن بەسەرکردەی مەزنی فەرەنسی دوای ناپلیۆن. کەئەویش شارل دیگۆلە، چونکە دیگۆل ١٢٠ ساڵ لەمەوبەر لەلیل لەدایکبووەو چل ساڵ لەمەوبەریش، لەماڵەکەی خۆی لەکۆلۆمبـی لیە دو ئیجیلیسز، لەئاکامی دووچار بوون بەنەخۆشی نۆرەی دڵ کۆچی دواییکرد، دوای ئەوەی کە لەیەکێک لەئێوارەکاندا یاری سو لیتێر ئەنجامدەدا. حەفتا ساڵ لەمەوبەریش وتارە بەناوبانگەکەی لەڕادیۆی بی بی سی خوێندەوە، کەدوای ھەرەسھێنانی فەرەنسا لەحوزەیرانی ١٩٤٠بە فرۆکە چووبووە لەندەن. ھەر ئەمساڵیش رێکەوتی یادێکی دیکەیە کە کەمتر گرنگی پێدراوە.


    ئەویش ئەو بۆنەیەیە کەدیگۆل تیایدا وا دەرکەوت کەتوانی عەزیمەت و لێھاتوویی سیاسی و توانا رەوانبێژیەکانی بەیەکەوە کۆبکاتەوەو بتوانێ رووبەڕووی ئۆپۆزیسیۆنێکی سەخت ببێتەوە. ئەوەش ساتەوەختێکی زۆر گرنگ بووە لەپرۆسەی دامەزراندنی کۆماری پێنجەمداو تاڕۆژی ئەمڕۆمان بەردەوامە. جەنگی جەزائیریش لەساڵی ١٩٥٨رۆڵێکی سەرەکی لەتوانای گەڕانەوەی دیگۆلدا ھەبوو بۆ دەسەڵات. کە ئەوکاتە تەمەنی ٦٧ ساڵ بوو. ھەر چەندە بیرەوەریەکانی وێنەی کەسایەتی سەرکردەیەکیان کێشاوە کەزۆر بەئاگاییەوە کارەکانی ئەنجامداوە. لەئاکامی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە بۆ تۆمارکردنی ژیاننامەیەکی تازەی ئەو پیاوە ئەنجامدرابوو. وا دەردەکەوێت سیاسەتەکەی لەمامەڵەکردنی لەگەڵ تەنگژەکان لەزۆربەی ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاست ھەمیشە تێکەڵەیەکی ئومێدو نوشستی ھێنان بووە، لەلایەک ئاواتی ئەوەبوو کەفەرەنسا بتوانێ دەسەڵاتی خۆی بەسەر دامەزراوە سەربازییەکانی سەر بەبەرەی رزگاریخوازی نیشتیمانیدا بسەپێنێت، لەلایەکیترەوە لەوە دووچاری نا ئومێدی ببوو کەھەڵوێستی سیاسی گەیشتبووە حاڵەتێکی توند لەئاژاوەگێڕی لەسەر ئەرزی واقیع. لەگەڵ ئەستەمی باوەڕھێنان بەنیشتەجێکراوەکان کەپاراستنی بارودۆخێکی لەمجۆرە شتێکە ھەرگیز لەبار نییە. لەساڵی ١٩٥٨یش لەپایتەختی جەزائیر لەبەردەم جەماوەرێکی زۆر کە لەئەوروپییە نیشتەجێکراوەکانی جەزائیری سەردەمی داگیرکردنی ئەو وڵاتە بوون لەلایەن فەرەنساوە دەڵێت: ئەوە تێم گەیاندن، بەڵام لەساڵی ١٩٦٠ھەست بەرق لێبوونەوە شوێنی ئەو خۆشیەی گرتەوە، کەسەرەتا لەنێوان ئەو کەسانەدا بڵاوببۆوە کەدیگۆل بۆ بەدەستھێنانەوەی دەستەڵات بەکاری ھێنابوون، بەڵام ئێستا وەک ناپاکێک سەیری دەکەن . دوای سەرکەوتنی ئەو حکومەتەی کە ئەو ھێنابوویە دی و توانی سنوورێکی بۆ دابنێ، بەڵام ئەو فاکتەرەی بووە ھاندەری ناونانی ئەوەی کەدواتر بەحەفتەی مەتەرێزەکان ناسرا، ئەو چاوپێکەوتنە بوو کە لەرۆژنامەی سودیچە چایتویجدا لەگەڵ ژەنەراڵ (جاک ماسۆ) فەرماندەی ھێزی پەڕەشوتەکاندا ئەنجامدرابوو بڵاوکرایەوە کەتیایدا وتبووی بەشێک لەسوپا ھەستی بەپەشیمانی کرد. پاش ئەوەی داوایانکردبوو دیگۆل بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات ئەویش لەسیاسەتەکانی نەگەیشتبوو، بەڵکو دووچاری نائومێدی داواکردن ببوو. چونکە (دیگۆل بووەتە پیاوێک لەچەپەکان)، لەڕاستیشدا ماسۆ بەو پێیەی کەلایەنگری دیگۆل بوو، نەدەبوو بەئاشکرا لێدوان لەسەر رووداوێکی ناوخۆیی لەمجۆرە بدا جا رادەی نائومێدیەکەی ھەر چەند بێت، بۆیە ھەر زوو بەپلەیەکی نزمتر بۆ یەکێک لەھەرێمەکان دوور خرایەوە. دوای کۆبوونەوەیەکی توندیش لەگەڵ دیگۆل لەکۆشکی ئەلیزیە، ماسۆ پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرھەنگ ئەنتۆن ئەجرۆی سەرۆک ئەرکانەکەی دەکات. کەبە سووربوونەوە داوای کودەتای دەکرد.
    دیگۆل دەگەڕێتەوە فەڕەنسا
    پاشان داوای خۆپیشاندانێکی گشتی کرا. ئەو خوێندکارانەی کەشارەزای جەنگ بوون لەناوەڕاستی جەزائیری پایتەختدا مەتەرێزیان دانا. کاتێک پۆلیسیش بەغازی فرمێسک رێژ ھێرشیکردنە سەر، نیشتەجێکراوە ئەوروپیەکان تەقەیان لێکردن. لەو شەڕەی کەدوای ئەم رووداوەش بەرپابوو ١٤ کەس لەھێزەکانی ئاسایش و ٨ لەخۆپیشاندەران کوژران و نزیکەی ٢٠٠کەسی تریش بریندار بوون. لەبەرئەوە ئایدیۆلۆژیای کاری توندڕەو (جان جاک سوسینی) رایدەگەیەنێ کەوا (سەعاتی روخاندنی رژێم ھات) و (شۆڕش لەجەزائیرەوە دەستپێدەکات تادەگاتە پاریس) دیگۆل ئەوکاتە لەکۆلۆمبـی بوو، بەڵام یەکسەر دەگەڕێتەوە پاریس. یەکێک لەو لێپرسراوانەی کە لەڕاڕەوەکانی کۆشک دیگۆلی بینیبوو لێی دەگێڕێتەوە کەژەنەراڵ لەبەردەمی خۆیەوە وتویەتی ئای لەو کارە، ئای لەوکارە. لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا، لەسەر ئەوە سوور دەبێت کە  دەبێت بەرەنگاربوونەوەی کۆماری تازە کپبکرێتەوە. پاشان میشێل دۆبرێ-ی سەرۆک وەزیران رەوانەی جەزائیر دەکات، بەڵام خۆپیشاندەران بەسوکایەتیپێکردنەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، بۆیە بەدەستی بەتاڵ دەگەڕێتەوە. پڕوپاگەندەی ئەوەش بڵاوببۆوە کە لەلایەن توندڕەوەکان لەپاریس حکومەتێکی سێبەر دادەمەزرێت و دەڵێن ئەندامانی دامەزراوی سەربازی سەرۆکایەتی دەمانچەیان ھەڵگرتووە. لەدوای ئەوانە دیگۆل بەدوای ژەنەرال جان کریبانی جێگرەوەی ماسۆدا دەنێری و پێیدەڵێت (ئەوروپیەکان نایانەوێت بۆخۆیان شتێک ھەڵبژێرن، موسڵمانەکانیش نایانەوێت ئینتیما بۆ بەریتانیا بکەن، بۆیە ئەگەر سوپا ھەرەس بێنی ئەمە وادەگەیەنی جەزائیرو فەرەنسا پێکەوە ھەرەس بێنن). پاشان ئەوساتە وەختە دێت کەدیگۆل بەجلوبەرگی سەربازی بچێتە تەلاری تەلەفزیۆن، تاتواناکانی خۆی لەکۆنترۆڵکردنی ئەو شێوازە میدیاییە تازەیەدا نمایش بکات و لەوێ دەڵێت (بەڵێ ئەی وڵاتە خۆشەویستە کۆنەکەم ئەوەتا ئێمە رووبەڕووی ئەزمونێکی ناخۆش بووینەتەوە) دیگۆل ھەمیشە سوور بوو لەسەر دووپاتکردنەوەی ئەوەی کە مافی چارەیخۆنووسین تاکە رێگای بەرەوپێشچوونە. ھەروەھا داوای لەسوپاکرد ھەموو جۆرە پەیوەندیەک بەیاخی بووانەوە بپچڕێنن ئەگەر سلبیش بێت، رێنماییەکانی خۆی ئاراستەی سەرکردەکانی سوپاکرد تاوەکو ئاسایشی گشتی بچەسپێنن. ھەروەھا بەھۆشداریەوە وتی: ئەگەر دەوڵەت لەبەردەم ئەو بەرەنگاربوونەوەیەدا ملکەچ بوو کەڕووبەڕووی بۆتەوە ئەوە فەرەنسا وەکو یاریەکی شکاوی لێدێت کە لەدەریایەک لەنادڵنیایی سەر ئاوکەوتبـێ).
    شکستی یاخیبووەکان
    ھەر تەنھا ١٥ خولەکیش دوای ونبوونی روخساری ژەنەراڵا لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن، ٤٠ یەکەی سەربازی لەجەزائیر متمانەی خۆیان بۆ ژەنەراڵ دووپاتکردەوە، توانرا پیاوەکانی لای مەتەرێزەکان رازی بکرێن شوێنەکانیان جێبھێڵن، بەڵام سەرکردەکانی یاخی بوونەکە یاگیران یاخود بۆ ئیسپانیا رایانکرد. شکستی یاخیبوونە سەربازیەکەش بەمشێوەیە، یەکەم جاربوو کەدەستەڵاتی کۆماری لەپاریس بەسەر ئەو نیشتەجێکراوە ئەوروپیانەدا زاڵبێت کەیارمەتی روخانی کۆماری چوارەمیان دابوو. لەڕاستیشدا سووربوونی دیگۆل و رەوانبێژیەکەی لەوتاردان و نەبوونی ژیری لەلای یاخیبووەکان، لەو مەسەلانەبوون کە یارمەتی چەسپاندنی سەروەری دەوڵەتیاندا.
    کۆماری پێنجەم بآ زیان بوو
    لەرۆژی دواتریشدا روخساری دیگۆل ماندووبوونێکی زۆری پێوە دیار بوو، بەڵام ھێشتا سووربوون و وزەیەکی زۆری تیا مابوو. وەزیرەکانیش ئەوانەی ھاوسۆزی نیشتەجێکراوەکان بوون و دیارترینیان جاک سوسینیە بوو کەبۆ ماوەیەکی دوورو درێژ یەکێک بوو لەلایەنگرانی دیگۆل، لەسەر کارلادران. پاشان (کۆمەڵەی نیشتمانی) بەپێی مەرسومێک دەستەڵاتی یەک ساڵی بەدیگۆل بەخشی، سەندیکا کرێکاریەکانیش خۆپیشاندانێکی رەمزیان رێکخست کەتەنھا ماوەی یەک سەعاتی خایاند، ئامانجیان پشتگیریکردنی حکومەت بوو. لەڕیفراندۆمێکیشدا دەرکەوت رێژەی ٧٥% ئەوانەی پرسیاریان لێکرابوو پشتگیرییان لەژەنەراڵ کردبوو. بەمجۆرە کۆماری پێنجەم لەزیان پێگەیاندن پارێزراو لاپەڕەیەکی تازە لەکتێبـی مێژوو کرایەوە، بەڵام ھەستی رق لێبوونەوە لەدیگۆل (کەپیاوێک بوو لەباکوور) لای نیشتەجێکراوە ھەڵچووەکان قوڵتر بۆوە. دوو ساڵ دوای سەرکەوتنی توندو خۆڕاگریی دیگۆل لەدژی راپەرینی دووەم،مەسەلەکە بەمۆرکردنی رێککەوتنامەی ئاشتی ئیفیان کوتاییھات، کە لەنێوان فەرەنساو بەرەی رزگاریخوازی جەزائیری بەستراو بەپێی ئەو رێککەوتنامەیە دان بەسەر بەخۆیی جەزائیردا نرا.

    نووسینی: جۆناتان فینبـی- نووسەری کتێبـی ژەنەرال شارل دیگۆل و ئەو فەرەنسایەی کە رزگاری کرد- ٢٠١٠

    سەرچاوە:
    www. Newalsabah.com




    المشاركة السابقة : المشاركة التالية


    hit counters
    عدد الزوار

    Copyright© 2009 بإستخدام برنامج البوابة العربية 2.2